وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا: سەربازەکە لە کاتی مەشق و راهێنان گیانی لەدەستداوە

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، سەربازێکی سوپای وڵاتەکەیان لە ئەنجامی "رووداوێکی مەشق و راهێنان" لە عێراق گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، رۆژی یەکشەممە 31ـی ئایاری 2026، لە کاتی ئەنجامدانی مەشقێکی سەربازیدا لە باکووری عێراق، رووداوێک دروستبووە و بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای بەریتانیا گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە داخێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی سەربازێکی سوپای بەریتانیا لە عێراق پشتڕاست دەکەینەوە. خێزانی سەربازەکە لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و داوایان کردووە بۆ ماوەیەک کات بدرێت بە خێزانەکەیان پێش ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی ناسنامەکەی بڵاوبکرێتەوە."

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاوخەمی خۆی بۆ خێزان و هاوڕێیانی ئەو سەربازە دەربڕیوە و رووداوەکەی بە "کۆستێکی خەمناک" وەسف کردووە.

تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی جۆری رووداوەکە و شوێنی وردی مەشقە سەربازییەکە بڵاونەکراوەتەوە.