بەهۆی کۆرۆنا نیسان مۆتۆرز کاری یەکێک لە کارگەکانی راگرت
کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەمهێنانی نزیکەی سێ هەزار ئۆتۆمبێل
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای نیسان مۆتۆزی ژاپۆنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی کاتی کارگەکەی لە دوورگەی کیوشولە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەی داخست.
رۆژنامەی نیکی ژاپۆنی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای نیسان دوو هێڵی بەرهەمهێنان لە کارگەی کیوشو سەر بە بەکۆمپانیاکەی رۆژی هەینی داهاتوو دادەخات، هێڵێکی دیکەش رۆژی دووشەممە دادەخات.
لە رۆژنامەکەدا هاتووە: ئەو وەستانە کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەمهێنانی نزیکەی سێ هەزار ئۆتۆمبێل، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی پارچەی یەدەگ دەگەڕێنێتەوە، کە لە چینەوە هاوردەی دەکات، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرانی کارگەکانی کێشەی بۆ دروست بووە.