سه‌در گروپی كڵاوشینه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
مه‌رجێكیش دیاری ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در گروپی كڵاوشینه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. مه‌رجه‌كه‌شی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، مانه‌وه‌ی لایه‌نگره‌كانیه‌تی له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نووسیویه‌تی: "ئاگاداری هه‌ندێك شت بن كه پێویسته به‌بیر گه‌ل بهێنرێته‌وه، له‌وانه‌ش، یه‌كه‌م: ئێمه گوێمان له فشاری حزبی و تائیفییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی كاتی. ئه‌مه‌ش بێ متمانه‌ییمان به‌و جۆره حكوومه‌ته زیاتر ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و بێده‌نگیشمان لێی كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه هێشتا له‌وانه‌ین كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، دووه‌م: وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێشێلكاری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌گێڕ و كه‌سانی توندڕه‌وه‌وه ده‌كرێن، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام خه‌ریكه شۆڕش به شێوه‌یه‌كی پله‌دار رێچكه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.. به‌و هیوایه‌م كه شۆڕشگێڕان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه له‌ناوخۆیان بكه‌نه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كڵاوشینه‌كان راده‌گه‌یه‌نم و حه‌زیش به بوونی ره‌وتێك به‌و ناونیشانه ناكه‌م له ناو خۆپیشاندانه‌كان، ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته نه‌بێت، كه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران یه‌كبگرن".
سه‌باره‌ت به خاڵی سێیه‌م، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در گوتی: "به‌شێك له شۆڕشگێڕه ئاشتیخوازه‌كان توانیویانه مه‌ترسییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه و به چاونه‌ترسی بێبه‌ریبوونی خۆیان له ئاژاوه‌گێڕان رابگه‌یه‌نن و پارێزگاری له شۆڕشگێڕه ئاشتیخوازه‌كان بكه‌ن".
سه‌در هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی سه‌دره‌ینی شاری نه‌جه‌ف ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه به ئه‌ركی خۆم هه‌ستم".
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌در له‌كاتێكدان، له چه‌ند رۆژی رابردوودا گروپێك به ناوی كڵاوشینه‌كان، كه له‌و چه‌كدارانه‌ی گروپی سه‌رایا سه‌لام پێكهاتوون، كه پێشتر به باڵی چه‌كداری ره‌وتی سه‌در ده‌ناسران، خۆیان خزانده ناو خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
دواتر به‌هۆی درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان گروپی كڵاوشینه‌كان و خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی سه‌دره‌ین له شاری نه‌جه‌ف، زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ر كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتر گروپی كڵاوشینه‌كان له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه راگه‌یه‌ندرابوو.
H.B
