ئەیرباس فڕۆکەیەکی نوێی بە نهێنی تاقیدەكاتەوە
ئەیرباس فڕۆکەی ماڤریک ئاشکرا دەکات
K24 - ھەولێر
کۆمپانیای ئەیرباسی ئەوروپی بەرهەمێکی تەواو جیاوازی لە پێشانگەی سەنگافوورە بۆ فڕۆکەوانی ئاشکرا کرد، کە بە شێوەی سلندەری دروستکراوە.
ئەو بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای ئەیرباس ناوی ماڤریکە، و چەندین خەسڵەتی ناوازەی هەیە، کە هەردوو باڵاکەی لەگەڵ لاشەکەی تێکەڵکراوە، بزوێنەرەکەی 20% کەمتر کاربۆن فڕێدەداتە ژینگەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بە درێژایی ساڵی رابردوو، لە شوێنێکی نهێنی لە ناوەڕاستی فەرەنسا، ئەیرباس تاقیکردنەوەی بۆ ئەو فڕۆکەیە کردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دیزاینی باڵ و لەشی تێکەڵکراو لە چلەکانی ساڵی رابردووەوە هەیە، بە جۆرێک فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی (بی توو) هەمان دیزاینی هەیە، و هەروەها پڕۆژەی توێژینەوە ئێکس 48 لە نێوان بۆینگ و ناسا بەر لە 10 ساڵ لە سەر هەمان دیزاین بووە.
سەرەڕای ئەوەی کۆنترۆڵکردنی ئەو فڕۆکەیە ئاڵۆزە، بەڵام لەبەرامبەردا وزەیەکی کەمتری دەوێت چونکە بە شێوەی دیزاینەکەی چالاکترە و سووتەمەنی کەمتری پێویستە.
ھ.م