بڕیار له بارهی دهوامی پهروهردهی رانیه درا
قۆناغەکانی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی
K24 – ههولێر:
پەروەردەی رانیە پشووی بۆ باخچەکانی منداڵان و قۆناغەکانی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی راگەیاند.
بهڕێوبهرایهتیی پهروهردهی رانیه ئاگادارینامهیهكی ئاراستهی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە دۆڵی شاورێ و دۆڵی خۆشناوەتی و سەرجەم باخچەکان و بازنەی یەکی قوتابخانەکان كردووه.
له ئاگادارینامهكهدا هاتووه: ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پەروەردەی رانیە دەکەینەوە، بە لە بەرچاوگرتن و هەڵسەنگاندنی رەوشی کەشوهەوا و بە هۆکاری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بە رەچاوکردنی بچووکیی و ناسکیی تەمەنی فێرخوازان، سبەی پێنجشەممە 13/2/2020 لەم ناوەندانەی خوارەوە پشوو رادەگەیەنین:
*سەرجەم باخچەکانی منداڵانی سنووری پەروەردەکەمان.
*سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی دۆڵی شاورێ و دۆڵی خۆشناوەتی.
*سەرجەم قوتابیانی بازنەی یەک، واتا پۆلی (یەکەم، دووەم، سێیەم)ی گشت ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پەروەردەی رانیە.
ههروهها هاتووه: بەدەر لەو سێ خاڵەی سەرهوە، لە گشت ناوەندەکان و قۆناغهكانی تری خوێندن، دەوام ئاساییە، بە دیوانی پەروەردەی رانیەشەوە.