رووسیا توركیا به‌هاوكاریكردنی تیرۆریستان تۆمه‌تبار ده‌كات
رووسیا: توركیا له ئیدلب بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به تیرۆریستان داوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆمتاكاری سه‌ربازیی رووسی رایگه‌یاند، توركیا له ئیدلب لێشاوی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ چه‌كدارانی گروپی ته‌حریر الشام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو" چڕكردووه‌ته‌وه.
میدیا رووسییه‌كان له‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه گواستیانه‌وه، "توركیا زیاتر له 70 زریپۆش و 200 تانكی سه‌ربازی و 80 تۆپهاوێژی ره‌وانه‌ی ئیدلب كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش بڕی هه‌ره زۆری راده‌ستی چه‌كدارانی گروپی "ته‌حریر شامی تیرۆریست" كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، چه‌كدارانی ئه‌و گروپه له‌لایه‌ن توركیاوه مووشه‌كی دژه‌فڕۆكه‌ی دروستكراوی ئه‌مه‌ریكییان ده‌ستكه‌وتووه و ئێستا به‌كارهێنانی ئه‌و دژه‌مووشه‌ك و دژهفڕۆكانه له لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، بووه‌ته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و نیگه‌رانی، به‌تایبه‌ت كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ری سوپای سووریا له باكووری ئه‌و وڵاته خراونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "خاڵێكی دیكه كه بووه‌ته جێگای نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه، كه توركیا له ئیدلب جلوبه‌رگی سه‌ربازیی سوپاكه‌ی به‌سه‌ر چه‌كدارانی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌دا دابه‌شكردووه و تیرۆریستان به‌و جلوبه‌رگانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون".
دووپاتیشیكرده‌وه، "چه‌كدارانی سه‌ر به گروپی ته‌حریر شام و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه به پۆشاكی سوپای توركیا به‌شداری له شه‌ڕی دژ به سوپای سووریادا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "هێزه‌كانی سوپای سووریا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له 20 زریپۆش و پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان تێكشكاندووه، كه توركیا به چه‌كدارانی ئه‌و گروپانه‌ی دابوون".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا توركیای به گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیدلب تۆمه‌تبار كرد و دووپاتیكرده‌وه، "توركیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی یاداشتی سوچی نه‌بووه".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B