گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
"هه‌موو ئامادهكاریێك كراوه و كاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه زۆر نزیكه"
K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دووپاتی ده‌كاته‌وه، كاتی ئه‌وه‌یه تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نه‌سر شه‌مه‌ڕی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با جه‌ختی كرده‌وه، "بڕیاری ئێمه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی عێراقییه و كاتی ئه‌و هه‌نگاوه هاتووه و ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه".
گوته‌بێژی نوجه‌با گوتیشی: "رێگه به هیچ لایه‌نێك ناده‌ین و وه‌ڵامی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كیش بۆ دواخستنی ئه‌و هه‌نگاوه ناده‌ین، ته‌نانه‌ت به دۆسته‌كانیشمان، رێزیشمان بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌كانمان هه‌یه".
شه‌مه‌ری گوتی: "وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌مه‌ریكا به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هیدی فه‌رمانده جه‌مال" ده‌ستپێ ده‌كه‌ین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا كوژران.
H.B