نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

ژمارەی تووشتبووانی نوێ بە نەخۆشی کۆرۆنا لە چین دابەزینی تۆمارکرد

K24 - ھەولێر

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.4% بۆ ئاستی 59.12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، و نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی لە 2.4% بۆ 53.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.

بە گوێرەی داتا فەرمییەکان بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک ژمارەی تووشتبووانی نوێ بە نەخۆشی کۆرۆنا لە چین دابەزینی تۆمارکرد، ئەمەش وایكردووە نرخی نەوت بەرزببێتەوە، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، هیچ داتایەکی پێویستیان لەبەردەستدا نییە، کە ئاماژە بەوە بدات ئەو نەخۆشییە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەمەریکا گەمارۆکانی لەسەر کەرتی نەوتی کاراکاس چڕتر کردووەتەوە و لە نوێترین هەوڵیشیدا کۆمپانیای روسنەفتی رووسی سزادان بەوەی لە ڤەنزوێلا بەردەوامە لەکارەکانی.

ھ.م