ترەمپ ترسێکی خۆی لە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

دوو ویلایەتی ئەمەریکا باری نائاساییان راگەیاندووە

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: "لە ترسی کۆرۆنا چەند هەفتەیەکە دەستم لە دەمووچاوم نەداوە".

دەشڵێت، بیری ئەوە ئەکەم دەست لە دەموچاوم بدەم.

لە ئەمەریکا تاوەکو ئێستا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و واشنتن، باری نائاسایی راگەیەندراوە و 11 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە 16 ویلایەتی ئەمەریکا، 150 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و ئەمەریکاش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە دەدات.

وەک کاردانەوەیەک، سەرۆکی ئەمەریکا مووچەکەی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکردووە.