رووسیا سنووری به رووی ئێران‌دا داخست
له به‌یانی شه‌ممه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند، له به‌یانی شه‌ممه‌وه رێگه نادات كه‌س له ئێرانه‌وه سه‌ردانی رووسیا بكات.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر كه‌س له ئێرانه‌وه رووبكاته رووسیا، جا هاووڵاتی بیانی بێت، یان كه‌سانێك بن بۆ خوێندن و كار و هۆكاری تایبه‌ت یان بۆ گه‌شتكردن سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن، رێگه‌یان پێ نادرێت و سنووریان به روودا داده‌خرێت.
بڕیاره‌كه‌ی رووسیا تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی و شانده ره‌سمییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه مافی مانه‌وه‌یان له رووسیا پێدراوه.