بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر زانیاری لەسەر تووشبوەکەی کۆرۆنا ئاشکرا کرد

سەردانی نەخۆشخانەی تایبەتی کردووە؟

K24 – هه‌ولێر:

د. دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەو ئافرەتەی لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، سەرەتا پلەی گەرمی بەرزبووە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە، بەڵام تەنگە نەفەسی هەیە.

راشیگەیاند، چوار رۆژ لەمەوبەر ئەو نەخۆشە سەردانی نەخۆشخانەی تایبەتی کردووە، سێ نەخۆشخانەی تایبەتی کردووە، دواتر لە نەخۆشخانە فریاکەوتن پشکنینی بۆ کراوە و  دواتر رەوانەی سەنتەری چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو هەواڵانە رەت دەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن ژنەکە لە کەسێکی دیکەوە دووچاری نەخۆشییەکەوە بووبێت، ئێستاش تیمەکانمان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و پشکنین بۆ هەموو کەسەکان دەکەین کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو ژنە هەبووە.