لە سێ پارێزگای ئێران باری لەناکاو راگەیەندرا

لە سێ پارێزگای ئێران باری لەناکاو راگەیەندرا

K24 – هه‌ولێر:

لە پارێزگاکانی قوم، مازندەران و گیلان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری لەناکاو راگەیەندرا.

لە هەر سێ پارێزگاکە، داوای نەخۆشخانە و تیمی تایبەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.

لە ئێران پێنج هەزار و 623 کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش، 241 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

هەروەها، 16 هەزار کەسیش کەرەنتینە کراون و هەزار و 669 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی چەند رۆژی رابردوو، کۆرۆنا لە ئێران بەشێوەیەکی مەترسیدار و خێرا بڵاودەبێتەوە. لە چەند رۆژی رابردوو، زیاد لە دوو هەزار حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.