به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا UN باره‌گاكه‌ی له نیۆیۆرك داده‌خات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێكاره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ستیڤان دۆیاریك، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، UN باره‌گاكه‌ی له نیۆیۆرك به‌ڕووی ته‌واوی خه‌ڵكدا داده‌خات و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیشی راده‌گرێت.
دۆیاریك گوتی: "بۆ ئاگاداری و چاوكراوه‌یی زیاتر و دوای بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئه‌میندارێتی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه‌كه‌یان بڕیاریدا باره‌گاكه‌ی له نیۆیۆرك دابخات و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیشی تا كاتێكی نادیار رابگرێت".
ئه‌و رێكاره نوێیانه كاتژمێر 8:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
H.B