پهرلهمانی ئەمەریکا دەنگی به کەمکردنەوەی دەسەڵاتهكانی ترەمپ دا
ئەنجوومەنی سێنات پێشتر دەنگی پێدابوو
K24- ههولێر:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگی به سنووردارکردنی دەسەڵاتهكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت به بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی دژی ئێران دا.
پرۆژه یاسای سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆك کۆمار به 227 دنگی ئەرێ و 186 دەنگی دژ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەند کرا.
پرۆژه بڕیارەکه له ناوەڕاستی مانگی رابردوو لەلایەن ئهنجوومهنی سێناتی ئەمەریکاوه پەسەند کرابوو، بەڵام لهبهر ئهوهی دەنگی دوو لەسەر سێی نوێنەرانی نەهێناوه، لەوانەیه ترەمپ دژی بوەستێتەوه.
ئێستا بڕیارەکه بۆ یەکلابوونەوەی دەبێت ببرێته کۆشکی سپی، هەرچەنده پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کردبوو، كه بڕیارەکه ڤیتۆ دەکات.
H.B