راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێك تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (17)ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (14ی ئازار/ مارسی 2020)ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌.

راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (١٧)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

  1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٧٤٢) هاوڵاتین لە (٣٣) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (١٣٥٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە (٤٠٠) لە هەولێر (٢٥) لە سلێمانی (٨٩) لە دهۆك (٣) لە هەلەبجە (٦) لە گەرمیان.
  2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٢٧) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٠٤) لە شاری هەولێر و (١٤)لە شاری سلێمانی و (٩) شاری دهۆك، خۆشبەختانە تا دەرچوونی ئەم ڕاگەیاندراوە سەرجەنمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوێکی نوێ تۆمار نەکرا.
  3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٢٨) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی       

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٤ی ئازاری٢٠٢٠

H.B