عێراق.. 14 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران
تەنیا لە بەغدا 9 حاڵەت تۆماركران
K24- هەولێر:
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دوا ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵات راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو بەیاننامەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 حاڵەتی نوێ لە 6 پارێزگا تۆماركراون.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە، تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پشكنینیان بۆ 113 سامپڵی گومانلێكراوان كردووە، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشكنینی 14 كەس پۆزەتیڤ دەرچووە، بەمشێوەیەی خوارەوە:
- 9 حاڵەت لە بەغدا (7 لە روسافە و دوانیش لە كەرخ).
- 1 حاڵەت لە میسان.
- 1 حاڵەت لە دیوانییە.
- 1 حاڵەت لە دیالە.
- 2 حاڵەت لە نەجەف.
كۆی تووشبووان لە عێراق ژمارەیان بوو بە 124 حاڵەت.
ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە ژمارەیان 26 كەسە.
كۆی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان 9 كەسە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیش لەسەر پابەندبوون بە رێكارەكان دەكاتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.
H.B