روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە
"باری تەندروستی ئەو دكتۆرە جێگیرە كە تووشی كۆرۆنا بووە"
K24- ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی ھەڵوێستی ئەو دكتۆرە دەدات كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی پزیشکی هەستی پێکردووە باری تەندروستی جێگیر نییە، سەردانی سەنتەری چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد، بۆ مەبەستی پشکنین، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنین کە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە، راستەوخۆ وەک ئەرکێکی مرۆڤانە و نیشتمانپەروەرانە، هەڵسا بە هێنانی لیستی ئەو نەخۆشانەی کە لە نۆرینگە سەردانیان کردبوو بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان و پاراستنی گیانی نەخۆشەکانی.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "هەڵوێستی بەڕێز(د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی) پزیشکی پسپۆڕی چاو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە جێگایی رێزو تقدیرە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر راشیگەیاندووە: "بۆ رای گشتی روونیدەکەینەوە، ئێستا پزیشکی ناوبراو لە ژێر چاودێری دایە و باری تەندروستی جێگیرە".