نێچيرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ دۆخى پارێزگاى دهۆك ده‌كات
بڕى يه‌ك مليار ديناری بۆ ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك ته‌رخان كرد
K24- هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و زيانه‌كانى باران و لافاوه‌كانى پارێزگاى دهۆك و پرۆسه‌ى به‌هاناوه‌چوون ده‌كات و هاوكارييه‌كى به‌په‌له ده‌داته ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك.
پاشنيوه‌ڕۆژى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/3/2020 له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى دهۆك، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و دوو قوربانييه‌ى له ئه‌نجامى لافاوه‌كانى سنوورى پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گيانيان له ده‌ستدا، به وردى به‌دواداچوونى بۆ دۆخى لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ى زيانه‌كان و كاره‌كانى به‌هاناوه‌چوون و چۆنيه‌تيى هاوكاريكردن و يارمه‌تيدانى لێقه‌وماوان و زيانمه‌ندانی كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى بۆ كارى داموده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان دووپات كرده‌وه و بڕياری دا، وه‌ك هاوكارييه‌كى به‌په‌له‌ى به‌هاناوه‌چوون، بڕى (يه‌ك مليار دينار) له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئيداره‌ى پارێزگاى دهۆك بكرێت.
لاى خۆيه‌وه پارێزگارى دهۆك، سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كر،د بۆ خه‌مخۆرى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى لێقه‌وماوان و پارێزگاكه.
H.B