لایه‌نه‌كانی شیعه له باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی زورفی كۆده‌بنه‌وه
داوای راسپاردنی نه‌عیم سوهێل ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له پێكهاته‌ی شیعه‌كان، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه له ماڵی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، عه‌مار حه‌كیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پرسی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدی راسپێردراو، عه‌دنان زورفی و راسپاردنی نه‌عیم سوهێل له بری ئه‌و ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به كه‌ناڵی "ئاڕ تی" راگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كدارییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌زیڵه، هه‌روه‌ها حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز، له ماڵی عه‌مار حه‌كیم بۆ تاوتوێكردنی ره‌تكردنه‌وه یان پشتیوانیكردنی عه‌دنان زورفی كۆده‌بنه‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌وڵدانه بۆ رازی كردنی عه‌دنان زورفی تا پاشه‌كشێ له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت بكات و له بری ئه‌و نه‌عیم سوهێل كاندید بكرێت.