وێستگەکانی سووتەمەنی لە كەربەلا دادەخرێن
بەمشێوەیە رێگری لە خەڵك دەكەن
K24 - ھەولێر
پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی لە سەرتاسەری پارێزگا تا کاتێکی نادیار دادەخرێن، تەنیا وێستگە حکومییەکان نەبن.
لەو بارەیەوە نەسیف خەتابی، پارێزگاری کەربەلا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە ئامانجی رێگری کردن لە چوونە دەرەوەی هاووڵاتیان، سەرجەم وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی تاوەکو کاتێکی نادیار دادەخرێن، جگە لە وێستگە حکومییەکان نەبن.
حکومەتی عێراق بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی خوارو و ناوەراستی عێراق راگەیاندراوە.