كۆرۆنا لە باكووری ئیتاڵیا پاشەكشە دەكات
320 حاڵەتی نوێی مردن لە هەرێمی لۆمباردیا تۆماركران
K24- هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ 320 حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی لۆمباردیای ئەو وڵاتە تۆماركراون.
ئاماژەیان بەوەش داوە، ئاماری تووشبوون و مردن بەهۆی كۆرۆنا لەو هەرێمە كە بە چاوگی تەشەنەسەندنی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا دادەنرێت، بە بەردەوامی روو لە داكشانە بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی رابردوو.
یەكێك لەو سەرچاوانە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، زانیاری تەواو لەبارەی ئاماری كۆرۆنا لەبەردەستیدان و تا ئێستا 3 هەزار و 770 حاڵەتی مردن لەو هەرێمە تۆماركراون.
ئەو ئاژانسە بڵاویكردەوە، ژمارەی مردووان لە هەرێمی میلانۆی پایتەختی ئابووری ئەو وڵاتە بۆ 1550 حاڵەت بەرز بووەتەوە و كۆی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 28 هەزار و 760 كەس.
ئەو ژمارانەش ئاماژە بەوە دەكەن، كە بە بەراورد لەگەڵ رۆژانی رابردوو ژمارەی قوربانیان بەردەوام روو لە كەمبوونەوەیە، كاتێك كە رۆژی هەینی 380 حاڵەتی مردن و رۆژی شەممە 546 حاڵەت و دوێنێش 360 حاڵەتی مردن تۆماركراون.
H.B