جۆنسن لە كەرەنتینەوە ھۆشداری دەدات
"رەوشەكە خراپتر دەبێت"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نامه بۆ هاووڵاتیانی ده‌نێرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه ئێستا له كه‌ره‌نتیندایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بووه، نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ناردووه و داوایان لێده‌كات له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و خۆیان بپارێزن چونكه چاوه‌ڕێ ده‌كات له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپی بچێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌كاری باشی كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه تائێستا زیاتر له 17 هه‌زار به‌ریتانی تووشی بووه و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوە.