ئاگاداریەك بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر
تەندروستی ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەكاتەوە ئەوانەی لە 15ی شوباتەوە لە دەرەوەی وڵات ھاتوونەتەوە ھەرێمی كوردستان، سبەی 1/4/2020 سەردانی بنكە تەندروستییەكان بكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا، ناوی ئەو بنكانەی ناو شار و دەرەوەی شار نووسراوە كە دەتوانن سەردانیان بكەن، ھەروەھا پێویستە ئەو كەسانە پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان ببەن.
دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر:.
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی کە لە رێکەوتی 15/2/2020 لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە ناو کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دڵنیابوون لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19)لە رێکەوتی 1/4/2020 کاتژمێر (9)ی بەیانی تاکو کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ، بەڵگەنامەی سەفەر (پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیان بهێنن و سەردانی یەکێک لەم بنکە تەندروستییانەی خوارەوە بکەن.
ناو شار:
ـ بنکەی تەندروستی برایەتی خێزانی
ـ کورانی عنکاوە
ـ بنکەی تەندروستی شەهیدان
ـ بنکەی تەندروستی ملا فەندی
ـ بنکەی تەندروستی کوردستان
ـ سەنتەری شادی خێزانی
دەرەوەی شار:
ـ بنکەی تەندروستی ڕاژان
ـ بنکەی تەندروستی سارێژ
ـ نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە
ـ نەخۆشخانەی گشتی بلێ
ـ سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا لە سۆران (بنکەی چارە)
تێبینی:
تەنها ئەو هاووڵاتییانە سەردان بکەن کە پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت
ئەو هاووڵاتییانەی کە کوارەنتین (Quarantine) کراون یاخود پشکنینیان بۆ کراوە نایانگرێتەوە.