ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە دووکانێکی فرۆشتنی جلوبەرگی ئیسلامی

بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژن دووکانەکە خەڵکی زۆر لێبووە

K24 – هه‌ولێر:

لە هەرێمی نیو ساوز وێڵز لە ئوستوراڵیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە دوکانێکی فرۆشتنی جلوبەرگی باڵاپۆشی (حیجاب)، بەهۆیەوە 11 کەس برینداربوون.

پۆلیس لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، جووڵەی ئەو ئۆتۆمبێلە نائاسایی بووە، بەڵام نەیانتوانیووە لە کاتی خۆیدا، رێگری لە رووداوەکە بکەن.

پۆلیس دەشڵێت، هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام برینی هیچ یەکێک لە بریندارەکان سەخت نییە.

بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێکی ماوە بۆ جەژن و کچانی باڵابۆش چوون بۆ کڕینی جلی نوێی جەژن، دووکانەکە جەنجاڵ بووە.