كۆرۆنا گه‌نجانیش ده‌كوژێت.. له 24 كاتژمێردا گیانی دوو برای سه‌نده‌وه
"كه‌سانێك هێشتا باوه‌ڕ ناكه‌ن و بانگه‌شه بۆ نه‌بوونی په‌تاكه ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا رایگه‌یاند، مردنی دوو برای گه‌نجی ئه‌و شاره به‌هۆی كۆرۆنا ئازارێكی گه‌وره‌ی بۆ خانه‌واده‌كه‌یان جێهێشتووه، هه‌وره‌ها په‌یامێكیش ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه باوه‌ڕ به بوونی كۆرۆنا ناكه‌ن و بانگه‌شه بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌كه‌ن.
له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، جاسب حیجامی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ناوبراو رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا دوو برای گه‌نج به ناوه‌كانی "فورات عه‌بدولكازم ته‌مه‌ن 44 ساڵ و میعه‌ن عه‌بدولكازم 37 ساڵ" به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پزیشكان هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه رزگار بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلازمای ئه‌و كه‌سانه‌یان له جه‌سته‌ی ئه‌وان كردووه، كه پێشتر له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێسوود بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كه‌سانێكی "نه‌زان و دواكه‌وتوو" هه‌ن، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و په‌تایه بوونی نییه.
جاسب حیجامی هۆشداریشیدا و گوتی: "گوێ له ئامۆژگارییه‌كه‌م راگرن و ئێوه‌م خۆش ده‌وێت، چاوه‌ڕێ نه‌كه‌ن به ناچاری رێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی به‌سه‌رتاندا بسه‌پێنین، به‌ڵكو خۆتان ده‌توانن خۆتان و كه‌سوكاره‌كانتان بپارێزن و هێشتا كات به‌ده‌سته‌وه ماوه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی كه‌رخ مردنی 3 گه‌نجی به‌هۆی كۆرۆنا راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، "كۆرۆنا هیچ ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زێكی دیاریكراو ناناسێت".
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق 216 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا پشتڕاست كرده‌وه، كه زۆربه‌یان له به‌غدای پایته‌خت تۆماركرابوون.
H.B