قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

قەدەغەی هاتووچۆ درێژکرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی ناوخۆ، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی تا 15/06/2020 درێژکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگای فۆڕمی ئەلیکترۆنی و لە کاتی پێویست، هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم بکەن.

وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، هەر کەسێک پرسە دابنێت، تەنانەت لە ناو ماڵیش، بە بڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت و دووپاتیشی دەکاتەوە، دەبێت هاووڵاتیان، کارمەندانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

دەقی بڕیارە نوێکانی وەزارەتی ناوخۆ: