سێ هەفتەی دیکە پرێمەرلیگ بەم یارییە دەستپێدەکاتەوە

رۆژی 17ی مانگی داهاتوو خولەکە دەستپێدەکاتەوە

یانەکانی پرێمەرلیگ لەسەر وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خولەکە گەیشتنە رێککەوتن و سێ هەفتەی دیکە یارییەکانی خولەکە دەستپیدەکاتەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی پرێمەرلیگ ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاریان دا رۆژی 17ی مانگی داهاتوو بە یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ دەست بە یارییەکانی ئەم وەرزە بکەنەوە، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەوەتەی ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە یارییەکانی خولەکە وەستاون.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە 17 و 18ی یۆنیۆ هەردوو یاریی مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ و یاریی ئاستۆن ڤێلا و شیفێڵد یونایتد بەڕیوە دەچن کە لەمیانی یارییەکانی گەڕی بیست و نۆیەمین ماون بکرێن، دواتر رۆژی 19ی هەمان مانگ یارییەک دەکرێت و رۆژی دواتر زۆربەی یارییەکانی گەڕی سییەمین ئەنجام دەدرێن.

بەشێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ لەوەتەی دوێنێوە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردووەتەوە و سێ هەفتەیان لەبەردەم دەبێت بۆ ئەوەی یاریزانەکانیان بۆ ئەنجامدانی یارییەکان ئامادە بکەن.