دامەزراوەی مۆسیاد دیارییەک پێشکەشی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەکات

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە ئیستانبوڵ دیاریی پێ دەبەخشرێت
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە ئیستانبوڵ دیاریی پێ دەبەخشرێت

دامەزراوەی مۆسیاد، کە پێشانگای بازرگانی نێودەوڵەتی (MÜSİAD EXPO 2024) لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەبات، دیارییەک وەک یادگاریی پێشکەشی وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری بازرگانی تورکیا و سەرۆکی دامەزراوەی مۆسیاد و جێگرانی سەرۆک، چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2024، ئانو جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشانگای بازرگانیی نێودەوڵەتی (MÜSİAD EXPO 2024) کە پێک هاتوون لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان وپارێزگاری هەولێر وبریکاری وەزارەتی بازرگانی و ژوورەکانی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە لە دانیشتنی دەستپێکی کۆڕبەندی بازرگانی (تورکیا و عێراق) وتارێکی پێشکەش کرد، دواتر لە لایەن دامەزراوەی مۆسیاد، وەک ڕێزگرتن لە بەشداریی وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یادگارییەک پێشکەش بە ناوبراو کرا.