ناتۆ: چین دوژمنمان نیه
ناتۆ وه‌ك دوژمن ناڕوانێته چین
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، ینس تۆلتنبێرگ، رایگه‌یاند، ناتۆ وه‌ك دوژمن ناڕوانێته چین و پێویسته ئاماده‌ش بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی.
ستۆلتنبێرگ گوتیشی: ئێمه له‌و بڕوایه‌داین هه‌ڵكشانی هه‌ژموونی چین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێز له جیهاندا درووست ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی له‌نده‌نی رێبه‌رانی ناتۆ، كه له دیسێمبه‌ری 2019 به‌ڕێوه‌چوو، وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژموونی چین له بواری ئاسایش‌دا.
ئه‌م وتانه‌ی سكرتێری ناتۆ له كاتێكدایه، كه ناكۆكییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر پرسی بازرگانی و دۆسیه‌ی هۆنگ كۆنگ په‌ره‌ی سه‌ندووه و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی چین ده‌كات.