به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌داته سه‌رجه‌م شۆفێران و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، سزا ده‌درێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، هاتووه، ھەر شۆفێرێك ئامێری دەنگی یان روناکی لە ئوتومبێلەکەی ببەستێت سزا دەدرێت بو زانین و ئاگاداریتان.
بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
1- ئامێری ده‌نگی یان رووناكی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئۆتۆمبیلێك قه‌ده‌غه‌یه، جگه له ده‌زگای ئه‌منی و ده‌زگا رێگه‌پێدراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌مبوڵانس.
1- هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، بو ماوەی یەك ھەفتە دەست بەسەر ئوتومبێلەکەیدا دەگیرێت و پاکانەی بو دەکرێت و گشت سزایەکان لێوەردەگرێت.
٢- به بڕی یەك ملیون دینار سزا دەدرێت.
٣- ئەگەر دوبارە بەکاری ھێنایه‌وه به بڕی دوو ملیون دینار سزا ده‌درێت.
4- ئه‌م به‌یانه له رۆژی دیرچوونییهوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B
