ئومێد خۆشناو: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێرمان دواخست
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێرمان بۆ کاتێکی گونجاو و لەبار دواخست.
سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی بۆ ڕای گشتی و خەمخۆرانی یانەی هەولێر بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی یانەو نەگونجاوی بارودۆخی یانەی ھەولێر بۆ ئە نجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی کارگێری، دوای ھەڵسەنگاندی دۆخەکەو ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان، بریارماندا بەدواخستنی ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی گونجاو و لەبار، بۆ بەرەوپشوەبردنی زێتری یانە ھەولێر .