سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین گوێزلێنگه‌ی ده‌کات
مامۆستا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی رۆڵه‌یه‌کی به‌وه‌فا و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانیی و کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستای كۆچكردوو كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی)مان پێگه‌یشت.
مامۆستا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی رۆڵه‌یه‌کی به‌وه‌فا و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانیی و کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بوو.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
لە خوای گه‌وره داواکارم گیانی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌د ئه‌مین بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
17ـی6ـی2020
H.B
.jpg)
.jpg)