شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق: كار له‌كار ترازاوه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ چاره‌سه‌ری دۆخی كۆرۆنا ناكات
وڵات له قۆناغی ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رانسه‌ری كۆرۆنادایه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن خه‌للاتی، ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، ئیستا عێراق پێی ناوه‌ته قۆناغی ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رانسه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێستا كار له‌كار ترازاوه و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رانسه‌ری له شاره‌كان كێشه‌ی كۆرۆنا له وڵات چاره‌سه‌ر ناكات.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی ئه‌خبارییه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "ئێستا دۆخی كۆرۆنا له عێراق له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزییه‌وه گۆڕاوه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی گشتگیر".
خه‌للاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له قۆناغی سه‌ره‌تا له عێراق ته‌نیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و ژماره‌یه‌ك پارێزگا بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌تایه هه‌موو كۆچه و كۆڵانه‌كانی وڵاتی ته‌نیوه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ئێستا راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش هیچ سوودێكی نابێت".
حه‌سه‌ن خه‌للاتی داواشی له حكومه‌تی عێراق كرد، "به‌زووترین كات ده‌رماڵه و شایسته داراییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی خه‌رج بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له درووستكردنی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه و كڕینی پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه".
H.B