به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر عێراق ده‌درێن به چاوساغی هه‌ندێك كه‌سی ناوخۆیی ده‌درێن
"ئه‌وانه‌ی له‌و هه‌وڵ و پلانانه‌دا به‌شدارن نه فرمێسكێك و نه دڵۆپه خوێنێكیان پێشكه‌ش به‌م كوردستانه نه‌كردووه"
K24- هه‌ولێر:
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی به‌غدا ده‌درێن، ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌وڵانه هی ئێستا نین و جه‌خت ده‌كاته‌وه، دوای ساڵی 2005 تا ئێستا به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی لای نه‌یارانی كورد درووست كردووه.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له كاتی میدوانداری له بڵاوكراوه‌یه‌كی كوردستان 24ـدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ندێك كه‌س سه‌ما له‌به‌ر ئاوازی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه هه‌وڵ دراوه هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت و قه‌واره‌كه‌ی له‌ناو ببرێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به چاوساغی هه‌ندێك كه‌س له ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌نرێن، سه‌ره‌تاكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014، كاتێك نوری مالكی ده‌ستی به بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد، دواتر گه‌مارۆ خرایه سه‌ر هه‌رێم، رێژه‌ی كورد له سوپای عێراق كه‌م كرایه‌وه، پۆسته‌كانی كورد له به‌غدا كه‌م كرایه‌وه، تا وای لێهات له زۆربه‌ی ئه‌و مافانه كشانه‌وه، كه له ده‌ستووری عێراقدا به كورد درابوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌وڵانه له لایه‌ن نه‌یارانی كورده‌وه به‌رده‌ام بووینه و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بن و كوردیش هه‌میشه خۆڕاگربووه به‌رامبه‌ر ئه‌و پلانانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی ئه‌و پلان و هه‌وڵانه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌بیسترێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاره‌دا به‌شدارن، ته‌نیا رۆژێكیش كارێكیان بۆ ئه‌و هه‌رێمه نه‌كردووه، كه به فرمێسك و خوێنی دایكی شه‌هیدان درووست بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه نه فرمێسكێك و نه دڵۆپه خوێنێكیان بۆ ئه‌و وڵاته نه‌ڕشتووه، هه‌ر بۆیه پێیان ئاساییه له‌پێناو رقی حزبێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بڕووخێنن و له‌و هه‌وڵانه‌شیان درێغییان نه‌كردووه، چ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌ناو كوردن له به‌غدا، یانیش ئه‌وانه‌ی له‌ناو كوردستانن و له دژی كوردستان ده‌نووسن و له به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌ن و رێنمایی ده‌ده‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دژایه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێم بكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تا ئێستا سه‌دان كه‌یس له دادگای فیدراڵ له دژی هه‌رێمی كوردستان جووڵێندراون.
H.B