پیانیچ ئەمڕۆ گەشتی بارسێلۆنا دەکات
پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت
میرالیم پیانیچ، ناوەڕاستکاری بۆسنیایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا، بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات.
جیانلۆکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە پێشتر کارگێری هەردوو یانەی یۆڤێنتوس و بارسێلۆنا رێکەوتنیان کردووە کە ئەمڕۆ شەممە ناوەڕاستکارەکەی بیانکۆنێری لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی بلاوگرانا، گەشتی کەتەلۆنیا بکات و بەشداری پشکنینە پزیشکیەکان بکات، لە هەمان کاتدا ئارسەر میۆلی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیەش سبەی یەکشەممە دەچێتە ئیتاڵیا و پشکنینی پزیشکی دەکات.
ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووە تەنها پێکانی یەکێک لەو یاریزانانە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەو دوو یاریزانە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکانیان بەردەوام دەبن و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئاکۆگۆڕیان پێدەکرێت.