یەكێتی ئەوروپا هەنگاو بەرەو سزادانی توركیا دەنێت

13ی ئەم مانگە یەكێتی ئەوروپا لەبارەی توركیا كۆدەبێتەوە

K24- هەولێر:

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاشكرایكرد، 13ی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لەبارەی هەنگاوەكانی ئەم دواییەی توركیا كۆدەبنەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی گوتی: لە كۆبوونەوەی 13ی ئەم مانگەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر اوركیادا دەكەن و گوتیشی: دانیشتنەكە لەسەر داواكاری فەرەنسا بەڕیوە دەچێت و تایبەتە بە پرسی توركا.

لۆدریان ئاماژەی بەوەش داوە، پێشتریش بەهۆی كنە و پشكنینی توركیا لە ناوچە ئابوورییەكەی قوبرس یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و پێشبینی دەكرێت ئەم جارەش سزای نوێ بەسەریدا بسەپێنێت.

H.B