یارییەك بە تامی كلاسیكۆ
بەگوێرەی ئامارەكان بێت بارسێلۆنا لە سەركەوتن نزیكە
بارسێلۆنا له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ كاتژمێر 23:30ـی ئەمشەو به‌كاتی هه‌ولێر مێوانداریی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات كه رۆخێ بلانكۆس له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ـه‌وه نه‌یتوانیوه له جامی شای ئیسپانیا له بارسێلۆنا بباته‌وه.
بارسێلۆنا له قۆناخی رابردوو به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ربه‌ستی ڤالێنسیای تێپه‌ڕاند، ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش به‌هه‌مان ئه‌نجام له دێربی مه‌درید له خێتافی برده‌وه و خۆی گه‌یانده یاریی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
له‌م یارییه بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان له تواناكانی كریستینسن و بێرناڵ و تێر شتیگن بێبه‌ش ده‌بێت و گومان له یارییكردنی لامین یامال و دانی ئۆڵمۆش ده‌كرێت، له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش ته‌نیا گومان له یارییكردنی كۆكی ده‌كرێت.
لێدوانەكانی هانزی فلیك لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو
یارییه‌كی زۆر باش چاوه‌ڕێمان ده‌كات و له سفره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، ئاتڵێیكۆ مه‌درید یانه‌یه‌كی زۆر باشه و خەر‌جییه‌كانی هاوینی رابردوو وایكرد باشترین به‌رگریكار و هێرشبه‌ره‌كان بگوازێته‌وه، بۆیه پێموایه یارییه‌كی سه‌خت ده‌بێت، بیستم كه بێنفیكا پێش یارییه‌كه‌ی ئێمه هه‌فته‌یه‌ك پشوو وه‌رده‌گرن، به‌راستی به‌وه دڵخۆش نیم، به‌ڵام ئه‌وه به ده‌ستی ئێمه نییه، سه‌خته له‌گه‌ڵ لالیگا قسه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاتی یارییه‌كانی ئێمەش بگۆڕین، ئه‌مه له ئه‌ڵمانیاش به‌و شێوه‌یه‌یه بۆیه ده‌بێت به‌باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌مان بكه‌ین، جارێ ده‌بێت بزانم دانی ئۆڵمۆ له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه چه‌ند ئاماده‌یه ئه‌وكات بڕیاری یارییكردنی ده‌ده‌م، به‌راستی نامه‌وێت مه‌ترسی بخه‌مه سه‌ر و له‌ده‌ستی بده‌ین، كاتژمێره‌كانی داهاتوو بۆ لامین گرینگه ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت له‌م یارییه یاریی ده‌كات یان نا، هه‌ست ده‌كه‌م بتوانێت یاریی بكات، به‌ڵام هێشتا له جۆری پێكانه‌كه‌ی دڵنیانیم.
بەگوێرەی مێژوو بێت بارسێلۆنا یارییەكە دەباتەوە
بارسێلۆنا به 31 ناسناو زۆرترین جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش ته‌نیا 10 ناسناوی هه‌یه، به‌ڵام بلاوگرانا له وه‌رزی 2020 بۆ 2021ـه‌وه نه‌یتوانیوه ببێته‌وه پاڵه‌وان، بارسێلۆنا له دوایین 13 یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان نه‌دۆڕاوه و سه‌رجه‌م پێنج یاریی رابردووی بردووه‌ته‌وه، ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش له دوایین هه‌شت یاریی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان نه‌دۆڕاوه و دواینجاریش ساڵی 2013 بوونه پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له قۆناخی یه‌كه‌می لالیگا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بارسێلۆنای برده‌وه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دوای پێنج دۆڕانی له‌سه‌ریه‌كه‌وه هات، دواینجار له وه‌رزی 2016 بـۆ 2017 هه‌ردوو یانه له جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه ئه‌وكات بارسا به ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له رۆخێ بلانكۆسی برده‌وه، ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش له ساڵی 2000ـه‌وه نه‌یتوانیوه له جامی شای ئیسپانیا له بارسێلۆنا بباته‌وه.