ئانچیلۆتی بەبێ بەشێك لە ئەستێرەكانی یارییە چارەنووسسازەكەی دەكات
بەپێی ئامارەكان بێت، ریال مەدرید دەگاتە قۆناغی داهاتووی جامی شا
ئەمشەو ریال مه‌درید له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا كاتژمێر 23:30 به‌كاتی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی ریال سۆسیداد كه له دوایین 11 یاریی ریال مه‌درید ته‌نیا یه‌ك یاریی به ركابه‌ره‌كه‌ی دۆڕاندووه.
ریال مه‌درید له یاریی چوونی یاریی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا ده‌چێته یاریگه‌ی ئانوێتا و ده‌بێته مێوانی ریال سۆسیداد، ریال مه‌درید له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی به ئه‌سته‌م و به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له لیگانێسی برده‌وه، ریال سۆسیدادیش به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئۆساسۆنا بلیتی پێشكۆتایی بڕی.
له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان ته‌نیا له تواناكانی میلیتاو و كارڤاخال بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام له راهێنانه‌كان ڤینیسیۆس جۆنیۆر تووشی پێكانێكی ئاسان بوو، ئێمباپێش به‌هۆی كێشانی ددانی به‌شداری دوایین راهێنانی نه‌كرد، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و بۆ یارییكردن ئاماده‌یه.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی یارییەكەی ئەمشەو
ئێمباپێ به‌هۆی كێشانی ددانی ئاماده‌ی راهێنانه‌كان نه‌بوو به‌ڵام بۆ یارییكردن ئاماده‌یه و گه‌شتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌م ماوه‌یه تێباس زۆر قسه ده‌كات، هیچ رێزی ریال مه‌درید و هانده‌ره‌كانی ناگرێت، پێویسته چاوی له‌سه‌ر كێشه‌كانی خۆی بێت و تۆپی پێی ئیسپانیا چاك بكاته‌وه، نازانم تێباس بۆچی وه‌كو هانده‌رێكی ریال مه‌درید هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات، له كاتێكدا ده‌بێت هه‌موو هانده‌رێك شانازی به هانده‌رێتی ریال مه‌دریده‌وه بكات، ئه‌وكاته‌ی راهێنه‌ری ئه‌یسی میلان بووم گالیانی سه‌رۆكی خولی ئیتاڵی بوو، هیچ كات ئه‌و قسانه‌م له‌و نه‌بیست، بۆیه پێموایه گالیانی باشترین به‌ڕێوبه‌ری جیهانه، من ده‌ستێوه‌ردان له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مۆدریچ ناكه‌م، له ریال مه‌درید ئه‌فسانه‌كان خۆیان بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌كو كرووس و كارڤاخال و ناچۆ، ده‌زانم زۆر كه‌س حه‌زناكه‌ن هه‌موو رۆژێك بمبینن، به‌ڵام من پێموایه هێشتا منداڵم و به‌هه‌مان جۆش و خرۆشی چل ساڵ پێش ئێستا كار ده‌كه‌م، هه‌ركه‌س پێیوایه كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئاردا گوله‌ر هه‌یه با بێت بۆ نوسینگه‌كه‌م قسه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ئه‌و پێیدا تێده‌په‌ڕێت سه‌رجه‌م یاریزانه لاوه‌كان پێی تێپه‌ڕیون، ئه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌لی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسله‌مێنێت، پێموانیه گوله‌ر ببێت به ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ خاسڵه‌ته‌كانیان جیاوازن.
بەپێی ئەم ئامارانە بێت، ریال سوسیداد ماڵئاوایی دەكات
له مێژوودا ریال مه‌درید 20 ناسناوی جامی شای ئیسپانیای بردووه‌ته‌وه و ریال سۆسیدادیش ته‌نیا سێ جار بووه‌ته پاڵه‌وان، دواینجاریش وه‌رزی 2019 بۆ 2020 بووه پاڵه‌وان، شاهانه‌كانیش وه‌رزی پێشووتر ناسناوه‌كه‌یان برده‌وه، ریال مه‌درید له به‌رامبه‌ر سۆسیداد باڵاده‌سته له دوایین یاریی یاریی نێوانیان شاهانه‌كان حه‌وت سه‌ركه‌وتن و سێ به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد و ته‌نیا یه‌ك یاریی دۆڕاندووه.