ستێفان کۆری ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

ستێفان کۆری
ستێفان کۆری

لە خولی باسکەی ئەمریکاش، گۆڵدن ستەیت لە دوایین چرکەکانی یارییەکە، توانی لە دیترۆیت بباتەوە و ستێفان کۆری ئەستێرەی یانەکەش، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد.
لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەمریکا، گۆڵدن ستەیت دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی رووبەڕووی دیترۆیت بووەوە، لە کۆتاییدا خاوەنی یاریگا لە دوایین سی چرکەی یارییەکە، بە هەڵدانێکی سێ خاڵی لەلایەن دریماند گرین، توانی یارییەکە بە ئەنجامی 115 خاڵ بەرامبەر 110 خاڵ، لە میوانەکەی بباتەوە.
ستێفان کۆری ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو، ئەو یاریزانە بە تۆمار کردنی 34 خاڵ سەرکردایەتی بردنەوەی گۆڵدن ستەیتی کرد، هەروەها کۆری توانی ریکۆردی 25 هەزار خاڵ لە خولی باسکەی ئەمریکا تێپەڕێنێت.