بەریتانیا كۆمپانیایهك و كهسایهتییهكی نزیك له ئێرانی خستە لیستی سزاکان
حکوومەتی بەریتانیا کۆمپانیایەک و کەسایەتیەکی نزیک لە ئێران بە تۆمەتی هاندان بۆ کردەوەی دوژمنکارانە لە بەرانبەر حکوومەتەکەی خستە لیستی سزاکان.
دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، ماڵپەری حکوومەتی بەریتانیا هەر یەک لە تۆڕی فۆکستۆرت و ڕەوا مەجیدی خستە لیستی سزاکان، بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە چالاکیی دوژمندارانە لە بەرانبەر حکوومەتەکەیان کردووە.
حکوومەتی بەریتانیا ئاماژەشی داوە، سەرچاوە داراییەکانی تۆڕی فۆکستۆرت و ڕەوا مەجید سڕ دەکرێن و بەڕێوەبەری تۆڕەکەش لەکار لادەدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ڕابردوودا ئەو لایانانه لەلایەن ئەمەریکاوه خرانە نێو لیستی سزاکان و وەکوو گرووپ و کەسایەتی تاوانبار ناساندنی.