ڕەوتی دوو فورات سوودانی بە سکرتێری گشتی هەڵبژاردەوە

ڕەوتی دوو فورات کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست و دووبارە متمانەی بە محەممەد شیاع سوودانی دایەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە سکرتێری گشتی ڕەوتەکە.

لە کۆنگرەکەدا، وێڕای متمانەدانەوە بە سوودانی، کۆنگرە دووپاتی ئەوەی کردەوە، پشتیوانی بەرنامە و کارەکانی حکوومەت دەکەن کە ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

کۆنگرەکە دووپاتی ئەوەشی کردووەتەوە، پشتیوانی پرۆژەی پەرەپێدانی چاکسازیی دەکەن کە حکوومەت دەستی پێکردووە، پشت بە پرەنسیپ و یاسا و دەستوور دەبەستن بۆ پشتیوانیکردنی سیستەمی سیاسی.