قایمقامی هەولێر باس لە ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات
"دۆخهكه مهترسیداره"
K24- ههولێر:
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵکشاندایە و تا دێت رێکارەکانی خۆپارێزیش توندتر دەکرێن، لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئازارهوه رێکار و رێنماییە خۆپارێزیەکان قۆناغ بە قۆناغ بەردەوام بوون، بەڵام پابەند نەبوونی بەشێك لە ھاووڵاتییان وای کردووە كۆرۆنا زیاتر بڵاوببێتەوە.
لهم بارهشهوه نهبهز عهبدولحهمید، قایمقامی قهزای ناوەندی ھەولێر دەڵێت: ئەو بڕیارانە دەدەین كه لە پێناو تەندروستی گشتیدا بن. بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیانیش، قەدەغەی ھاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە ئەگەر بارودۆخەکە مەترسیدار بێت.
هاوكات شاخهوان خهیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە شاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، دۆخەكە تەواو مەترسیدارە و پێویستە ھاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن و ماسك ببەستن و لە قەرەباڵغی دوور بكەونەوە.
بەرپرسانی تەندروستی ھۆشداری دەدەن ئەگەر ھاووڵاتیان بە تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان جێ بەجێ نەكەن و پاند نەبن بە بەستنی ماسك و دوور كەوتنەوە لە قەرەباڵغی، ئەوا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن زۆر زیاتر دەبێت، چونكە ئهو ڤایرۆسه مهترسیداره و ھیچ جیاوازی لە نێوان پزیشك و ھاووڵاتیی ئاسایی و گچكە و گەورەدا ناكات.
H.B