برایەكی ترەمپ گیانی لەدەستدا
لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدا بوو
K24 – ھەولێر
رۆبه‌رت تره‌مپ، برای دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمەریكا بەھۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
دوو رۆژ لەمەوبەر و لە 14/8/2020 دۆناڵد ترەمپ لە نیویۆرك چووە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری تەندروستی براكەی بێت، بەڵام كاتێك پزیشكەكان پێیان گوت كە براكەی تەندروستی ناجێگیرە، ترەمپ تووشی دڵەڕاوكێ بوو.
دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانە دۆناڵ ترەمپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد، كە تەندروستی رۆبەرت-ی برای ناجێگیرە.
له‌مانگی حوزه‌یرانی ئەمساڵ، رۆبه‌رت تره‌مپ- 72 ساڵ، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و له یه‌كه‌ی چاودێری وردی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینای له نیویۆرك بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتر مایه‌وه، به‌ڵام دواتر دۆخی ته‌ندروستی به‌گشتی باش بوو تا ئه‌م دوو هه‌فته‌ی دوایی، كاتێك كاری به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی ده‌كرد ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ كه ئه‌ویش هه‌وڵی وه‌ستاندنی ئه‌و كتێبه‌یه كه له‌لایه‌ن ماری كچی برایه‌وه به چاپده‌گه‌یه‌نرێت له ژێر ناوی (زۆر زۆر و هه‌رگیز ته‌واونابێت). بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ سكاڵایان له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی ماری تره‌مپ هه‌یه كه به‌شێكه له پێشێلكاری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه چه‌ند ساڵێك پێشتر ئیمزای كردووه پاش چنگكه‌وتنی پاره‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كۆتایی هێنان به بابه‌ته‌كه.
فرید تره‌مپ، برا گه‌وره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له ساڵی 1981 له ته‌مه‌نی 43 ساڵیدا به‌هۆی ئاڵوده‌بوون به خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، مردووه. مردنی فرید كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تره‌مپ دروستكردووه و له‌وكاته‌وه ئیتر تره‌مپ نه (مه‌ی)خواردووەته‌وه و نه جگه‌ره‌ی كێشاوه.
