مه‌غریب.. ئه‌م ساڵ به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه‌ قوربانی ناكرێت

حکوومەتی مەغریب بڕیاری داوە، بەهۆی وشکەساڵییەوە بۆ ئەم ساڵ هیچ قوربانییەک لە جەژنی قوربان نەکرێت. 

میدیاکانی مەغریب بڵاویان کردووەتەوە، شا محەممەدی شەشەم، شای مەغریب هەموو جۆرە قوربانییەکی بۆ جەژنی قوربان قەدەغە کرد.

باسیان لەوەش کردووە، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ بۆ ئەو وشکەساڵییە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ماوەی شەش ساڵە ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ته‌وه‌. 

شای مەغریب داوای لە هاووڵاتییانی کردووە، لە بری قوربانیکردن بە نزاکردن، بەخشین و کاری خێرخوازیی جەژن بەرز ڕاگرن.

هاوکات حکوومەتی مەغریب كڕینی ئاژەڵی قەدەغە کردووە، ئەمەش ناڕەزایەتی لێ کەوتووه‌ته‌وه‌.

بەگوێرەی میدیاکانی مەغریب، بڕیاری قەدەغەکردنی قوربانیکردن لە جەژنی قوربان بۆ یەکەم جار بۆ ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە، کاتێک شا حەسەنی دووەمی لە کاتی شەڕی نێوان مەغریب و جەزائیر بەهۆی کاریگەریی بەسەر ئابووریی وڵات بڕیارەکەی ڕاگەیاند.

هەروەها لە ساڵانی 1981 و 1996ـیش بەهۆی وشکەساڵییەوە، قوربانیکردن لە جەژنی قوربان لە مه‌غریب قەدەغە کرا.