بزانە ترەمپ خۆی بەكێ دەچووێنێ؟

ترەمپ: من زیاتر لە 47 ساڵی جۆ بایدن كارم بۆ ئەمەریكییەكانی بە رەچەڵەك ئەفریقی كردووە

K24 - ھەولێر:

سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ لە گوتاری سەرەكیی خۆیدا لە میانی كۆنگرەی نیشتیمانیی پارتی كۆماری، خۆی بە ئه‌براھام لینكۆڵن، رزگاركەری كۆیلەكان چوواند.

ترەمپ شەوی رابردوو لە باخچەی كۆشكی سپی گوتی: " لە سەردەمی "ئه‌براھام لینكۆڵن"ەوە، خۆی زیاتر لە ھەر سەرۆكێكی دیكەی ئەمەریكی كاری بۆ ئەمەریكییەكانی بە رەچەڵەك ئەفریقی كردووە".

گوتیشی: "من زیاتر لە 47 ساڵی جۆ بایدن كارم بۆ ئەمەریكییەكانی بە رەچەڵەك ئەفریقی كردووە، كاتێك جارێكی دیكە ھەڵبژێردرامەوە، كارەكە باشتریش دەبێت".

لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئه‌براھام لینكۆڵن لە 1861 تا 1865 شەڕی ناوخۆیی لە ئەمەریكا روویدا و لە میانیشیدا كۆیلایەتی لەناوبرا. لینكۆڵن یەكێك بوو لە گەورەترین سەرۆكەكان لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكەم سەرۆك بوو نوێنەرایەتی حزبی كۆماریی كرد.

سەرچاوە: نوفوستی