کۆشکی سپی پێدانی ڤیزای بە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران راگەیاند
کۆشکی سپی رایگەیاند: کە ڤیزای ئەمریکای بەخشیوەتە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران کە بڕیارە بەشداری لە یارییەکانی جامی جیهانیی تۆپی پێدا بکەن لەسەر خاکی ئەو وڵاتە.
هەینی، 5ـی حوزەیرانی 2026، ئاژانسي هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردەوە: "یاریزانانی ئێرانیی بەشدار لە جامی جیهانی، بە فەرمی ڤیزای چوونەژوورەوەیان بۆ ناو خاکی ئەمریکا وەرگرتووە."
ئەم بڕیارەی ئیدارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە بەهۆی گرژییە سیاسییەکانی نێوان واشنتن و تاران، پێشتر گومان لەسەر پێدانی ڤیزا بە شاندە وەرزشییەکانی ئێران هەبوو، بەڵام بەم هەنگاوە فەرمییەی کۆشکی سپی بەربەستەکانی بەردەم بەشداریکردنی یاریزانانی ئێرانی لە یارییەکانی مۆندیالدا لادران.
پێشتریش فاتیمه مهاجه‌رانی گووته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران رایگه‌یاندبوو هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئاماده‌كاری ده‌كات به‌شدارییه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه له مۆندیال بكات و گوتیشی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌لبژارده‌كه‌یان زۆر باش به‌ڕێوه‌چووه و بێگومانن له‌وه‌ی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ده‌هێنن.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی ئێران پێشوه‌خته گه‌شتی ئه‌مریكا بكات و له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و له شاری تۆكسۆن كه‌مپێكی مه‌شقی بكاته‌وه، دواتریش به‌شداری له مۆندیالی 2026 ده‌كات كه ئێران كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م و هاوشانی نیوزله‌ندا، به‌لجیكا و میسڕ ركابه‌ری ده‌كات و له كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانیش دوو یاریی له كالیفۆرنیا و یارییه‌كیش له واشنتۆنی ئه‌مریكا ده‌كات.