کۆشکی سپی ڤیدیۆیەکی دروستکراوی رکابەرەکەی ترەمپ بڵاودەکاتەوە

"بایدن لە کاتی چاوپێکەوتن خەوی لێکەوتووە"

K24- هەولێر:

جێگری بەرپرسی کۆشکی سپی، دان سکاڤینۆ، ڤیدیۆییەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە، گوایە جۆ بایدن، رکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، لە کاتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی، خەوی لێکەوتووە.

جۆن دابکۆڤیچ، پێشکەشکاری کەناڵی سی بی ئێس، ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئەم ڤیدیۆیە ساختەیە چونکە من ئەو کەسەم کە چاوپێکەوتنەکە دەکەم، ئەوان دەموچاوی بایدنیان خستووەتە سەر کەسێک بە ناوی بێلافۆنت کە لە گەرمەی چاوپێکەوتنەکە پرخەی خەوی دێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوپێکەوتنەکە لە ساڵی 2011 ئەنجامدراوە و نوێ نییە.

تا دێت رکابەری ترەمپ و بایدن لەسەر بردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا گەرمتر دەبێت، بە گوێرەی راپرسییەکانیش، هەردوولا رێژەی دەنگەکانیان لەیەک نزیکە.