سوارێز ناچێتە یۆڤێنتوس

لویس سوارێز، گۆڵکاری ئۆروگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گرێبەستەکەی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە لالیگا بمێنێتەوە و یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات.

دێپۆرتێس کواترۆی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا لە بریارەکەی پاشگەز بووەتەوە و ئامادەنیە بچێتە ئیتاڵیا و بریاریداوە لە لالیگا بەردەوام بێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات، چونکە بەم دواییە ئەو یانەیە لەسەر داوای دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری ئارجێنتینایی یانەکەیان، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێکردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتووش لە خولی ئیسپانیا بەردەوام بێت.

لویس سوارێز وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا کۆتایی دێت، بەڵام ئەو یانەیە بە هۆی زۆری موچەکەی کە ساڵانە 14 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئامادەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.