چەند نهێنییەک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

کوردستان24

K24- هەولێر:

ئەو پسپۆڕە چینییەی بواری ڤایرۆسناسی کە پێشتر رایگەیاندبوو، کۆرۆنا دروستکراوە، ئێستا شتی نوێ دەڵێت.

لی مێنگ یان، پزیشکی پسپۆڕ لە سکولی تەندروستی گشتی لە هۆنگکۆنگ کە بەهۆی لێدوانەکانی چینی بەرەو ئەمەریکا جێهێشت لە نوێترین لێدوانی دەڵێت، چین پێش بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو راستییەکانی دەزانی

دەشڵێت، بەڵگەی تەواوم هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوی چینە و هەرگیز لە سرووشتەوە نەهاتووە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ڤایرۆسەکە لە تاقیگەی وهان لە چین دروستکراوە.

ئەو خاتوونە دەڵێت، لە بەرامبەر ئەو راستیانەی دەیڵێم، حکومەتی چین هەموو زانیارییەکانی منی سڕیوەتەوە و دەنگۆی ناڕاست لەبارەی من بڵاو دەکاتەوە.

لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە چین تۆمار کراوە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە جیهان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.