پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
هەینی 18ـی تەممووزی 2025، دەستەی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ یەک بۆ دوو پلە بەرز بێتەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەرزترین پلەی گەرما ئێستا لە گەرمیانە کە 46 پلەی سیلیزییە و فێنکترین شوێنی کوردستانیش ناوچەی حاجی ئۆمەرانە کە 32 پلەی سیلیزییە.
سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی 42 پلەی سیلیزی
دهۆک 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 43 پلەی سیلیزی
سۆران 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی.